ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری ئێران بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه كاسبكاران و بازاڕیانی مه‌شهه‌د مانیانگرت و لاوانی شۆڕشگێڕ شه‌قامی وه‌كیل ئابادیان داخست و بنكه‌یه‌كی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان ئاگرتێبه‌ردا، هه‌روه‌ها له شاری زاهیدان خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، مهاباد و پیرانشار به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی بوێڕی ئابدانانی ئیلام له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و تا دڕنگانی شه‌و خۆپێشاندان به‌رده‌وام بوو.