کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی شنۆ و خۆڕم ئاوا له‌ چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مانیان گرت و خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌نده‌رعه‌باس، سه‌قز، تاران و مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆبپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكان و بازاڕی شاره‌كانی شنۆ و خۆڕم ئاوا له‌ چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ ته‌واوی داخرابوو و هه‌ر چه‌ند ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریان له‌ خه‌ڵك كردبوو به‌ڵام بازاڕیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكی بوێری به‌نده‌رعه‌باس به‌ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له‌ بلواری ساحلی ئه‌و شاره‌ ڕێپێوانیان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی قاره‌مانی سه‌قز و مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ شه‌قامه‌كانی شاریان به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر داخست و لاوانی سه‌قزی ناوه‌ندی پاڕازیتی پاركی لاله‌یان ئاگردا و له‌ وێستگه‌ی مێترۆی تاران خه‌ڵكی ناڕازی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی ئابادان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر پێنج خوێندكار له‌ ئێران

-

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ٧ ناوه‌ندی نیزامی ڕژیم له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌

-