کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران له‌ ئێران

له‌ درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران و بازاڕییان له‌ ئێران، كاسبكارانی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، یه‌زد، هندیجان، خۆڕه‌م ئاوا، و كووهچنانی ئۆستانی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه‌، گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانیان داخست و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بازاڕییانی تاران، ئیسفه‌هان و یه‌زد سه‌ره‌ڕای بوونی كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی، پاش داخستنی دووكانیان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌شاری تاران خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌وته‌ی هاووڵاتییان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌شاری تاران گازی فرمێسكرێژ و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌كار بردووه‌ به‌ڵام خه‌ڵك به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌وڕوویان بوونه‌ته‌وه‌. بازاڕییانی ناڕازی خوازیاری په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی كاسبكاران و بازاڕییان ئێران به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت ئاسمینۆن

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌خی پارسیلون

komalah

 مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی کاسبکارانی پاساژی “پالادیوم”ی تەورێز

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ سیستان وبه‌لووچستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی “فاریاب_ی منوجان”

komalah

له‌سێداره‌دانی ١٠ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج

komalah