ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ له شاره جیاجیاكانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی “خاجه نه‌سیر“، “تاران“، “ئه‌میر كه‌بیر“، “عه‌لامه ته‌باته‌بایی“، “ئه‌راك“، “قه‌زوێن“،” مه‌شهه‌د“، “گیلان” و “ئه‌لزه‌هرا” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی زانكۆكه‌یان كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “سروودی ئازادی و بلاچاو” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه.