کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان، قوتابیان و خۆێندكارانی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی زاهیدان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران مانیان گرت و قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی زاهیدان له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئاست كومه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانی خاش، دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت، هه‌روه‌ها قوتابیان له‌شاره‌كانی سنه‌، كامیاران و ئه‌هواز دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و خوازیاری ئازادی هاوڕێكانیان بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف، سه‌نعه‌تی ورمێ، زانیاری پزیشكی كوردستان، به‌هه‌شتی و زانكۆی ده‌ماوه‌ند به‌ مانگرتن، كه‌لاسه‌كانی ده‌رسیان داخست و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه‌ و خوازیاری وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له‌ زانكۆكان و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووخبه‌ری بەلووچ

-

بریندار بوونی ٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچەی سنووری نه‌وسوود

-

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان

-

مانگرتن لە خواردنی “جەعفەر پەناهی” لە زیندان

-

هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوەی ڕۆڵی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی “بنیامین ناتانیاهو” له‌گه‌ڵ “ئیمانوێل ماکرۆن”

-