کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی مانگرتن و خۆپێشاندان له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی هه‌ڵاوسان له‌ وڵاتانی ئۆرووپایی له‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ٨٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی بلژیكی خۆپێشاندانیانكرد و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی قه‌تار و میترۆی بریتانیا مانیانگرت و كرێكارانی ئه‌یاله‌تی “كانتابریای” ئیسپانیاش كه‌ له‌به‌شی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا كارده‌كه‌ن، درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یانداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی‌ ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی سه‌ندیكا و ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی بلژیك، ئیسپانیا و بریتانیا، به‌شێك له‌و حیزبانه‌ی خۆیان به‌ چه‌پی بۆرژوازی ده‌ناسێنن، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ و دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت، شكست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران بێنن، به‌ڵام كرێكاران تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی سۆسیالیسته‌كانی ئیسپانیا دژ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ كۆچبه‌ری ئۆرووپا

komalah

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ “موونیخ”ی ئاڵمان

komalah

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان له‌ نۆرویژ

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئیكوادۆر

komalah

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نی مسی جیهان له‌ شیلی

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ئامریكا

komalah