ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له شاره‌كانی سنه، مهاباد، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، كه‌ره‌ج، تاران، جوانڕۆ، بانه و بۆكان، بازاڕیان دووكانهكانهكانیان داخست، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكانداران و بازاڕیان له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و له شاری تاران بازاڕه‌كانی لاله‌زار و فێرده‌وسی و چراغ به‌رق په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شاهین شار، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له شاره‌كانی ڕه‌شت و ته‌ورێز لاوان به وتنه‌وه‌ی دروشم و ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، له شاری تاران و كه‌ره‌ج خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌وه و ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست و له گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد، نارمه‌ك، شه‌ریعه‌تی، پوونه‌ك و ئێكباتان خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، خه‌ڵكی بوێڕی دزفوول تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان بوو، له به‌نده‌ر لێنگه، به‌نده‌ر گه‌نگ و به‌نده‌ر ماهشههر خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخست و بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا، له شه‌هسه‌وار و تونێكابۆن لاوانی ئازا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و بنكه‌ی هێزه ئینتزامییهكانیان ئاگردا، له ئیسفه‌هان و شیراز خه‌ڵكی ناڕازی به ڕێبه‌ندان و كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شاره دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، بۆكان و مهاباد و كرماشان تا دره‌نگانی شه‌و كونتڕۆڵی به‌شێك له شه‌قامه‌كانیان له‌ده‌ستدابوو و به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا ڕژیم هێزه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی شار بگوازێته‌وه.