ذ
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان و بانه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دووكانه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌واش خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، ئیلام، كرماشان، سنه، دێولان و كامیاران به‌داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له شاری سنه ماتۆڕێكی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژئم ئاگردرا، له شاری مه‌شهه‌د لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی مه‌لاكان و ماڵه‌كانیان ئاگردا و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی به‌سیج و سپای پاسداران و زیانیی زۆریان پێ گه‌یاندن، له شاری به‌نده‌رعه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی بازاڕ و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌شاری ئه‌هواز خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ خۆپێشاندانیان كرد و له شاری شیراز خه‌ڵكی ئه‌و شاره بە ڕێبه‌ندان و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داگیر كرد، له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له ئیسفه‌هان و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.