ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه، بانه، مه‌ریوان، مهاباد، كرماشان و چه‌ند بازاڕی تاران دووكانه‌كانیان داخست و دڕێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی دووكانه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه و شه‌قامه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ر‌كوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران دووكانه‌كانیان داخست، له‌شاره‌كانی مه‌ریوان،مهاباد، بانه و كرماشانیش دووكان و بازاڕ له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ڕژیم داخرا و له مانگرتنی گشتی دا بوون. بازاڕه‌كانی “عبدول ئاباد” و “زێڕفرۆشان” و “ناسر خه‌سره‌و“ی تارانیش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له مانگرتندا بوون.