کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی كه‌ریم جه‌لیلی له‌ زیندانی مه‌سجد سوله‌یمان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی كه‌ریم جه‌لیلی له‌ زیندانی مه‌سجد سوله‌یمان

ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ كه‌ریم جه‌لیلی دژ به‌ سناریۆسازییه‌كای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ زیندانی مه‌سجد سوله‌یمان مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌ریم جه‌لیلی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی مه‌سجد سوله‌یمان ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر و له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ١٤٠١، ٩٦ و ٩٨یش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی مه‌سجد سوله‌یمان زیندانی كراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكه‌ن.