ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام درێژه‌یان به مانگرتن له خواردن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٠ ماده‌ی ئه‌ركداری و به‌رپرسیاری پێرسۆنێلی نه‌وتن و ماوه‌ی چوار ڕۆژه له وه‌رگرتنی پشكی خۆراك خۆده‌بوێرن. شایانی باسه كه ماوه‌ی ده ساڵ به سه‌ر په‌سه‌ندكرانی ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.