ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد له پارێزگای فارس بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه دواكه‌وتووه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی كارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.