ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه چوار چالاكی كورد له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوت و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ئه‌و ڕژیمه له فڕانكفۆرتی ئاڵمان مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی کورد بەناوەکانی “ڕامتین فاتحی” کوڕی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕامین فاتحی”، “حسێن زەندی” ، “عەجیب یوسفی” ، “ئێحسان سەڵماسی”، بەرانبەر بە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە فرانکفۆرت مانیان لە خواردن گرتووە و ئامانجیشیان ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و ڕاکێشانی سەرنجی جیهانی بۆ شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دەرکردنی باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئۆرووپاییه.