هه‌زاران تراكتۆر له ئه‌یاله‌ته جۆراوجۆره‌كانی ئاڵمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ به‌فرانبار مانیان گرت و به‌ره‌و به‌ڕلین به‌ڕێكه‌وتن.
هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمان، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده‌یی خۆیان بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌و مانگرتنه ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان پاش به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕیازه‌تی ئابووری و زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی به‌هۆی وه‌لانانی یارانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت كه‌می بودجه‌كه‌ی له‌و ڕێگه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.