ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی به تراكتۆره‌كانیانه‌وه له فه‌له‌كه‌ی خۆراسگانی ئیسفه‌هان مانیان گرتووه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه. ناڕازیان داوا ده‌كه‌ن حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود بدرێت تاكوو به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان له‌ناو نه‌چێت. جووتیارانی ئیسفه‌هانی ده‌ڵێن: به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم، به‌شێكی زۆر له گوندنشینان ناچار به كۆچكردن بوون و هێشتا زیانه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه.