كرێكارانی شاغڵ له مه‌یدانی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، بۆ پانزه‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
زه‌رفیه‌تی نه‌وتی مه‌یدانی یادئاوه‌ران نزیك به ١٧ ملیارد به‌رمیله، به‌ڵام كرێكارانی شاغڵ له‌و مه‌یدانه نه‌وتییه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. كرێكاران ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.