کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی پارس واگۆن

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی پارس واگۆن 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆنی ئه‌راك بۆ پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. كرێكارانی پارس واگۆن خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، پێدانی پشكی شێركت به‌ كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.