ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نایه‌تی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌نی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. شایانی باسه كه تابه ئه‌مڕۆ نزێك به ١٠٠ شیركه‌ت په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی خودادادی له سیرجان و كرێكارانی فوولادی بافت په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌ارنسه‌ری بوون.