ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی و هه‌روه‌ها كانگا و فوولادی ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه كرێكارانی ٤٤ شیركه‌ت له باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بوون. ڕۆژی ڕابردووش چه‌ندین شیركه‌تی دیكه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون كه ناویان بریتیه له: “كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی نه‌یریز”، “شیركه‌تی گه‌نده‌له‌سازی به‌هاباد”، “شیركه‌تی جه‌هان پارس سه‌نعه‌ت و كاروون گۆسته‌ری مسی سه‌رچشمه”، “كرێكارانی شیركه‌تی عومران سه‌نعه‌تی پایه‌ندانی عه‌سه‌لوویه”، “شیركه‌تی شه‌بدیز سه‌نعه‌تی ئاپادانای دوورگه‌ی لاوان”، “شیركه‌تی فه‌راسان مسی معده‌نی خاتوون ئابادی كرمان”، “كرێكارانی جۆشكاری په‌یمانكاری عه‌تایی”، “شیركه‌تی ڕاستین سه‌نعه‌تی پایداری جنووب و كرێكارانی په‌یمانكاری داوودی له فوولادی سیرجان”، “كرێكارانی په‌یمانكاری كه‌رامه‌ت سه‌له‌حشوور له جۆفه‌یر”، “كرێكارانی پترۆشیمی گه‌چساران”، “كرێكارانی شیركه‌تی ئازموون فلزی پارس”، “كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی چابه‌هار”، “كرێكارانی شیركه‌تی ئێكسیرسه‌نعه‌تی پادجه‌م” و “كرێكارانی شیركه‌تی ال.جی.سی له‌ده‌شت عه‌باسی دێهلۆڕان”.