ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی و په‌یمانی له زیاتر له ٤٤ شیركه‌ت دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له لایه‌ن شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت،گاز و پترۆشیمی بڵاو كرابۆوه، ڕۆژی هه‌ینی ١ مانگی گوڵان كرێكارانی پڕۆژه‌یی له چه‌ندین شیركه‌ت مانیان گرت و ڕۆژی شه‌ممه ٢ی گوڵان ڕێژه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون گه‌یشته ٤٤ ناوه‌ند. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی گوڵان كرێكارانی پڕۆژه‌ی له معده‌نه‌كانی مسی سه‌رچشمه و خاتوون ئاباد، كرێكارانی شیركه‌تی مۆبین سه‌نعه‌تی كه‌نگان، كرێكارانی عایق كاری پترۆشیمی كه‌نگان، كرێكارانی په‌یمانكاری جۆفه‌یر، كرێكارانی شیركه‌تی سپه‌ند گۆسته‌ر و كرێكارانی شیركه‌تی پایا له عومران سه‌نعه‌تی پترۆپالایش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی پڕۆژه‌ی و په‌یمانی شاغڵ له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ده ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین.