ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و چه‌ند شیركه‌تی دیكه‌ش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌نی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری گوڵزاری، كه‌یوانی و ساڵحی له جاسك، شیركه‌تی په‌یمانكاری پایمه‌رد له چابه‌هار، شیركه‌تی ساتراپ له فازی ١٤ی عه‌سه‌لوویه، كرێكارانی به‌شی به‌رق و ئه‌بزار ده‌قیقی گه‌چساران، شیركه‌تی ڕامكۆ و جه‌هانپارس له مسی سه‌رچشمه‌ی كرمان، شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌ژده‌ر و ته‌هماسبی عه‌سه‌لوویه، شیركه‌تی عومران سه‌نعه‌تی ئاپادانا، شیركه‌تی كارن گوسته‌ری هه‌فه‌شجان، شیركه‌تی فوولادی ئه‌تله‌سی یه‌زد، شیركه‌تی فه‌رایه‌ند سه‌نعه‌تی یه‌زد، شیركه‌تی ڕه‌ستاك له فوولادی كه‌ویری یه‌زد، شیركه‌تی مۆبین سه‌نعه‌تی كه‌نگان، شیركه‌تی په‌یمانكاری داوودی له مه‌عده‌نی مسی كرمان، شیركه‌تی ئازموون فلزی پارس، شیركه‌تی ئای.جی.سی ده‌شت عه‌باسی دێهلۆڕان و كرێكارانی شیركه‌تی ڕۆژین سه‌نعه‌تی چابه‌هار په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.