كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ئیمام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ئیمام ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان مانیان گرتووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و دروشمی “به‌رپرسی بێ كه‌فایه‌تمان ناوێت”یان وته‌وه.