ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی چوار له ئیلام له‌ناڕه‌زایه‌تی به گیان له‌ده‌ستدانی هاوكارێكیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی چوار به‌دوای له‌سه‌ركار ده‌كردنی هاوكارێكیان به‌ناوی “ئاره‌ش ته‌بڕۆك” كه بووه هۆی خۆكوژی و گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكاره، ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌رده‌وامه، جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه هه‌روه‌ها داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن.