ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی پترۆشیمی كوردستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی په‌یمانكاران و گوڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.