کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئادیشی جنووبی له‌ كه‌نگان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئادیشی جنووبی له‌ كه‌نگان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئادیشی جنووبی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئادیشی جنووبی ده‌ڵێن: ماوه‌ی چوار مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی سایتی یه‌كی پترۆشیمی بووشێهر و كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هانپارس كه‌ سه‌ر به‌ ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌ی و سپای پاسدارانن، ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌