ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ماوه‌ی چوار ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتووش دا درێژه به‌و مانگرتنه بده‌ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ماڵه سازمانیه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار بوون.