ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی جل و به‌رگی ئۆزاك له شاری ئۆرفای باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی جل و به‌رگی ئۆزاك له‌گه‌ڵ ماركه‌كانی زارا و لیوایز هاوكاری ده‌كات و زۆربه‌ی كرێكاره‌كانی ژنن. ماوه‌ی یه‌ك مانگه كرێكارانی ئه‌و كارخانه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و خوازیاری دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام خاوه‌نكار و سه‌رۆكی سه‌ندیكای زه‌ردی كرێكاران كه سه‌ر به ده‌وڵه‌ته، به یارمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كرێكاران و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ركار ده‌ر كردووه. كرێكارانی كارخانه‌ی ئۆزاك خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێكهێنانی سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و مه‌زایای دواكه‌وتوو و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئۆرووپا، پشتیوانیان له كرێكارانی مانگرتووی كارخانه‌ی ئۆزاك كردووه و هۆشداریان داوه‌ته ده‌وڵه‌تی توركیا كه مافی كرێكاران پێشێل نه‌كات.