ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ورمێ له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایان.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه چه‌ند هێنده‌ی كرێكاران حه‌قه‌ده‌ست وه‌ر ده‌گرن له حاڵێكدا كرێكاران به ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه ته‌نیا ١٠ بۆ ١٢ میلیۆن تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن كه وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانانیان نییه. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له كرێكارانی قه‌راردادی ته‌نیا ٧ میلیۆن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن كه سێ قات له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و ته‌نانه‌ت ئه‌منیه‌تی پیشه‌یشیان نییه.