كرێكارانی شیركه‌تی “ئابانگان سه‌نعه‌ت” هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی فوولادشه‌هری ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه مانیان گرتووه، ماوه‌ی چوار مانگه به بێ حه‌قڵده‌ست له سه‌خت ترین باروودۆخی مه‌عیشه‌تیدا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له قه‌راردادیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.