درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی میللی فولادی ئه‌هواز
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی میللی فولادی ئه‌هواز ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قه‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و دۆخی پیشه‌یی و گه‌ڕانه‌وی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.