ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “شیران سا‌ویس”ی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه بۆ ٢٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌رێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “شیران سا‌ویس”ی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه كه له پڕۆژه‌كانی درووستكردنی كۆگای نه‌وت كار ده‌كه‌ن له‌ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تییان ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه مانیان گرتووه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی جۆزه‌ردانه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و حه‌قی بیمه‌كانیشیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه.