ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه كهكرێكارانی به‌شی پاككردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ به هۆی نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست مانیان گرتووه و سیمای شاره‌كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵ به ته‌واوی شێواوه.
ماوەی 70 ڕۆژە کرێکار و شۆفێرانی کۆمپانیای “شکار” بۆ کارى پاککردنەوە لە شارۆچکەى چەمچەماڵی سه‌ر به سنوورى پارێزگاى سلێمانى، کە ژمارەیان ٢٢٠ کەسە، حه‌قده‌ستیان وەرنەگرتووە، بەوهۆیەشەوە مانیان لە کارکردن ڕاگەیاندووە و ئەوەش وایکردووە زبڵێکی زۆر لە کۆڵان و ناو بازاڕى شارۆچکەکە کۆببێتەوە. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: بە بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا تێپەڕ دەبین، ئەو موچە تاکە بژێوى ژیانمانە و زۆرینەشمان کرێنشینین و شایانی ئه‌وه نین به‌و جۆره حه‌قده‌سته‌كانمان دوابخرێت و بنه‌ماڵه‌كانمان بكه‌ونه ژێر گۆشاره‌وه.