ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌ریتانیا، له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئابووری به‌ریتانیا به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته تووشی شۆك بووه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژی كرێكارانی مانگرتوو ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و بڕیاره كرێكارانی پۆست، مۆخابرات، په‌روه‌رده، بێهداشت، به‌نده‌ر، ڕێگه‌ی ئاسن و زبڵ و خاشاكیش په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بن. به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له سه‌دا ١١ كه‌می كردووه و ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ماوه‌ی ٣١٣ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه‌یه. ناوه‌ندی توژێنهوهی “جۆزف ڕاونتری” له مانگی ژووئه‌ن له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه له‌هه‌ر چوار خێزانی به‌ریتانیایی، بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌سه‌ختی ده‌توانێت پێداویستیه‌كانی خۆراك و بێهداشت دابین بكات و زۆربه‌یان توانای په‌رداختی قه‌بزی ئاو و به‌رقان نییه.