ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكاری به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست مانیان گرتووه و له‌و ماوه‌یه هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری وزه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو كه زستانی ئه‌مساڵ، زستانێكی سه‌خت ئه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌یكه هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی نه‌كراوه و سه‌نعه‌تی نه‌وت به‌عام پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له ڕۆژی ڕابردوووه ده‌وڵه‌ت به به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی ڕاگه‌یاندووه ئاستی مه‌سره‌فی گاز بێننه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆرێك له به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت له‌كار كه‌وتووه و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.