ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌ركانی سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی زۆربه‌ی پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی سیسته‌می كاری كرێكارانی شاغڵ له به‌شه‌كانی پشتیوانی و ئیداری بۆ ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، سامان‌دانی شۆفێره‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.