ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیۆندارانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران و له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كامیۆندرانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران و ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون و داوایان كرد كێشه و گرفته پیشه‌ییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه كامیۆندارانی پایانه‌ی سنووری “سوومار” له كرماشان و تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.