ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌شێكی زۆر له قوتابیان و موعه‌لیمانی سه‌قز دژبه ژاراویكردنی مه‌دره‌سه‌كان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی قوتابیان و موعه‌لیمانی سه‌قز دژبه ژاراویكردنی مه‌دره‌سه‌كان، هۆڵه‌كانی خوێندن داخران و زۆربه‌ی قوتابیان و موعه‌لیمان بایكۆتیان خسته سه‌ر مه‌ه‌دره‌سه‌كان و له‌سه‌ر كلاس حازر نه‌بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی شاری سه‌قز به گازی شیمیایی ژاراوای كران و خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.