ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیونداره بارهه‌ڵگره‌كان بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئێسلامی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیونداره‌كان له شاری مه‌شهه‌د، له سنووری باشماخ، له شاری مه‌ره‌ند، له شاری سنه، له شاری کرماشان، له کاشان، له قەزوین، كرماشان،هه‌مه‌دان، بەندەرعەباس، ئیسفەهان و زۆربه‌ی شاره‌كان له ڕۆژی چواره‌مدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئێسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.