کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆكانی ده‌وڵه‌تین ئازاد و خسووسی دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی مانیان له‌ خوێندن گرت و له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی علووم پزیشكی گیلان، تاران، كه‌ره‌ج، ورمێ، كوردستان، كرماشان، مه‌شهه‌د، كرمان، شیراز، یه‌زد، خووزستان، زاهیدان، ته‌ورێز و ئه‌راك و زه‌نجان به‌ دروشمه‌كانیزیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێتوخوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت وژنن ژیان، ئازادیله‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان له‌ئاست سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز به‌ دروشمیله‌ كوردستان تا ته‌ورێز، هه‌ژاری، هه‌ڵاواردن و جیاوازیو خوێندكارانی زانكۆی كوردستان به‌ دروشمیله‌ شه‌ریف تا كوردستان، خوێنین ته‌واوی ئێرانناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، له‌چكه‌كانیان فڕێدا و به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا و له‌ هه‌ندێك مه‌دره‌سه‌ش خوێندكاران وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان هێنایه‌ خواره‌وه‌ و له‌گه‌ڵ له‌چكه‌كانیان سووتاندیان.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-