ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، زێڕفرۆشان له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، تاران، ئیسفه‌هان و ته‌ورێز بۆ ددووههمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی باج درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا نرخی باج له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی زێڕ بۆ زێڕفرۆشان و كڕیاران زیاد بكات، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی بهیڕنی سنفی زێڕفرۆشانی ئێرانی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌مساڵیش ئه‌ندامانی ئه‌و سنفه له چه‌ند شار به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یێت ئه‌وه مایه‌پووچ ده‌بن.