ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، بازاڕیان و دووكاندارانی پاساژی عه‌لائه‌دین دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار و گرانی بۆ جارێكی دیكه مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی پاساژی عه‌لائه‌دینی تاران ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، دووكانه‌كانیان داخستووه و مانیان گرتووه، بازاڕیانی ناڕازی هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار ناكارامه‌یی ڕژیمی ئیسلامی و ڕووخانی ئابووری ئێران ده‌زانن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران دا به ٤٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه كرا و ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌های ڕیاڵ زۆرتر دائه‌به‌زێت.