به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی شه‌ش به‌ندكراوی زیندانی قزلحه‌سار به ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “حه‌مید ماسووری”، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” و “ئه‌فشین بایمانی” به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر مانگرتن له خواردن له مه‌ترسی جیددی دایه.
ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانان، ١٣ به‌ندكراو له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازرانه‌وه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا له هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و ده‌رمانی بێبه‌ش كراون. له ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ئه‌و ١٣ به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران مانیان له خواردن گرت. پاش چوار ڕۆژ مانگرتن باری ته‌ندرووستی شه‌ش كه‌س به ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “حه‌مید ماسووری”، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” و “ئه‌فشین بایمانی” تێك چووه و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی دایه.