ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاری كامیاران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشته‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوكرابۆوه، بڕیاربوو ڕۆژانی ٢٨ بۆ ٣٠ سه‌رماوه‌ز بازاڕیانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسرلامی مان بگرن، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون و دوێنی شاری كامیاران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به ته‌واوی داخرابوو و كاسبكاران دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.