ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاره‌كانی سنه، نه‌جه‌ف ئاوا و شه‌قامی مه‌نووچێهری تاران له ناڕه‌زایه‌تی به پۆلۆمپكردنی دووه‌كانی به‌شێك له دراوسێكانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه بازاڕیانی شاره‌كانی سنه و نه‌جه‌ف ئاوا دژبه پۆلۆمپكردنی دووكانی به‌شێك له دراوسێكانیان مانیان گرتووه و له به‌یاننامه‌یه‌كیش دا ڕایانگه‌یاندبوو كه تا پۆلۆمپی دووكانی هاوكاره‌كانیان نه‌كرێته‌وه، مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بازاڕیانی شه‌قامی مه‌نووچێهری تاران له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری” و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ٢٨ به‌ندكراوی دیكه، دووكانه‌كانیان داخست.