ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، وێڕای میلیتاریزه كردنی شاری جوانڕۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه، بازاڕیانی ئه‌و شاره بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ هێزێكی زۆری نیزامی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه و له شه‌قامه‌كانی شار بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌وته‌ی هاووڵاتیان پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌و شاره، ئیداره‌ی ئیتلاعات لانیكه‌م ١٠ كه‌سی له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.