کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی بێهبه‌هان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی بێهبه‌هان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی  شارستانی بێهبه‌هان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌تی ئاو و ئاوڕۆی بێهبه‌هان هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چوار مانگی ڕابردوویان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمیش وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ و گرفته‌كانیان نییه‌. پێرسۆنێلی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی بێهبه‌هان هه‌روه‌ها خوازیاری پێدانی جێژنانه‌ و مه‌زایای ساڵانی ڕابردوو، په‌رداختی مابه‌ ته‌فاوه‌تی ئه‌و كرێكارانی دۆخی پیشه‌ییان گۆڕاوه‌ و وه‌لانانی جیاوازی له‌ پێدانی حه‌قده‌ست بوون.