سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی په‌یمانی نه‌وتی ئابادان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری وه‌ڵانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان بوون.
كرێكارانی په‌یمانكاری ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پرۆژه‌ی نه‌وتی ئابادان له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌وان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه له ساڵی تازه‌ی هه‌تاویدا، ده‌ستی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و واسیته‌كان له سه‌نعه‌تی نه‌وت كۆتا بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌یان به‌و كرد كه چه‌ندین ساڵه گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران له مه‌جلیسی ڕژیم لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لیان بۆ كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه.