كرێكارانی ڕۆژمۆزدی پترۆشیمی ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌و شاره كوبوونه‌وه.
كرێكارانی پترۆشیمی ئیلام ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ رۆژ ماوه‌ی پشوودانیان هه‌یه و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ٦٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده له دۆخێكی خراپ‌دا به شێوه‌ی سێ شیفته كار ده‌كه‌ن به‌ڵام قه‌رارداده‌كانیان نوێ نه‌كراوه و وه‌كوو پێش قه‌رارداده‌كان حه‌قده‌ستیان پێده‌ده‌ن. كرێكاران خوازیاری ئه‌وه‌ن وه‌كوو كرێكاری ڕه‌سمی ئه‌و ناوه‌نده مامه‌ڵه‌یان ته‌كا بكرێت و ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی كه له‌و ناوه‌نده كاریان كردبوو و تا ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی بیمه‌یان په‌رداخت كرابوو دابمه‌زرێن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.