كرێكارانی شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌ت“ی كاروون ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست و گوڕانی قه‌رارداده‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یین. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری، نیگه‌رانی ده‌ركران له لایه‌ن خاوهنكارهوهن. شایانی باسه كه سه‌ه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ت، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.