سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و قزلحه‌سار، بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه و داوایانكرد ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان ڕابگرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌ستی داوه‌ته كۆمه‌ڵكۆژكردنی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و چه‌ندین زیندانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و قزلحه‌ساری به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كردووه، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌به‌رده‌م دادگای كه‌ره‌ج و تاران كۆبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان ڕابگرن.